بە بەشداری خەڵکێکی زۆر

لەسەر قەڵای هەولێر ئاگری نەورۆز کرایەوە

شۆڕش قادری

هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، لە هەولێری پاییتەختیش ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو و لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز کرایەوە.

ئاهەنگەکە بە بەشداری بەشێک لە بەرپرسانی شار و حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو و تیایدا کوڕان و کچانی مەشخەڵ بەدەست چوونە سەر قەڵای هەولێر و ئاگری نەورۆزیان کردووە.

پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وتبوو، لەبەر ئەوەی نەورۆز كەوتووەتە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆز، هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەك بەبۆنەی نەورۆز بە فەرمی نایەتە ئەنجامدان، تەنیا ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە و رێوڕەسمێكی بچوك بەڕێوەدەچێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە رۆژانی 21 و 22 و 23ی ئەم مانگەی كردووە بە پشووی فەرمی.

هاوكات لە هەولێر بەبۆنەی رەمەزانەوە، شەوانە بازاڕ و ئاهەنگ و بۆنە لە بەردەم قەڵا و پاركی پێشمەرگە و چەند شوێنێكی دیكە رێكخراوە و تا رۆژانی جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.

خورماتوو بە ئاڵای كوردستانەوە ئاگری نەورۆزی كردەوە

خورماتوو بە ئاڵای كوردستانەوە ئاگری نەورۆزی كردەوە