ئاهەنگێکی گەورە

داماک خەڵاتی هاوبەشە چالاکەکانی دەکات

کۆمپانیای داماک کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری خانووبەرە، لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورەی رێکخست و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هاوبەشەکانی لە هەولێر، داماک لەبارەی ئەو چالاکییەوە بەیاننامەیەکی دەرکردووە:

بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی

کۆمپانیای داماک ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ هاوبەشە كانی و دیارترین پڕۆژەکانی خۆی لە ئاهەنگێكی تایبەتی پارشێوی رەمەزان لە شاری هەولێر نمایش دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، ئاداری 2025/ کۆمپانیای داماک بۆ خانوو وبەرە، پێشەنگی گەشەپێدانی خانووبەرەی لۆکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان، لەژێر دروشمی ((شەوانی داماك)) ئاهەنگێكی پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆزی ڕێكخست، بەمیوانداری ژمارەیەک کۆمپانیای پێشەنگی خانووبەرە وعەقارات وزیاتر لە 250 بریکاری باڵا، ونوێنەرانی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن ، وژمارەیەك لە بەرێوەبەرانی كارگێریی باڵا لە داماک،  لە ئاهەنگەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو سەركەوتنە هاوبەشانەی لەماوەی ڕابردوو بەدیهاتووە و تیایدا ڕێزلێنان بەخشرایە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی کەرتی خانووبەرە
لەگەڵ فراوانکردنی کارەکانی کۆمپانیای داماک  بۆ خانوو بەرە وعەقارات لە ناوچەکە و بازاڕەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان، ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی باشی ڕەخساند بۆ داماك لەتیشک خستنە سەر ئەو پەیوەندییە درێژخایەنانەی کە لەگەڵ چەندین هاوبەشدا دروستیکردووە، هەروەها سەکۆیەکی بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانی نوێی دابینکرد کە  ئەمەش ئاستی متمانە بەرزدەکاتەوە بۆ بەشداریكردن لە گەشەپێدانی داهاتووی بازاڕی خانووبەرە، لە هەمان کاتدا پابەندبوونی خۆی بەهێزکرد بۆ پشتگیریکردنی هاوبەشەکانی لە گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانیان.
ڕێزلێنان لە هاوبەشە دیارەكانی داماک لە هەولێر
جگە لە ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی دیدگای داهاتووی، کۆمپانیای داماک ئاهەنگی ئەو ناوازەییەی  گێڕا کە هاوبەشەکانی و تۆڕی نوێندگیرەكانی خانووبەرە لە عێراقدا نیشانیان داوە، وخەڵاتی تایبەتی پێشکەش بە باشترین نویندگیری خانووبەرە کرد وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەزموونی بەرفراوان و پابەندبوونی قووڵ و بەشداری کاریگەریان لە سەرکەوتنی کۆمپانیای داماک
لەو چوارچێوەیەشدا خەڵاتی “چالاكترین ئاژانس” بەخشرایە (مودێرن ئینفێستمنت)” و”(سایدو ریل ئیستیت )هاوکات (تاج ئەلموستەقبەل )و (ڕایت موڤڕیل ئیستیت) بۆ خانووبەرە خەڵاتی “ئاژانسی ساڵ”یان بەدەستهێنا، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵە ناوازەکانیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ کڕیاران
لە ڕێگەی ئەم ڕێزلێنانەوە ، داماک ئامانجی دانانی بناغەی هاوکارییەکانی داهاتوو و درێژەدانە بە گەشەسەندنی بەرچاوی خۆی لە ناوچەکەدا
ئەم چالاكییە تەنها پارشێوێكی ڕەمەزان نیە، بەڵكو بەرجەستە كردنی بەردەوامبوونی کۆمپانیاکەیە لە فراوانکردنی بوونی خۆی لە بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وبەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ،كە ئامادەیە پێوەرێکی تەواو نوێ بۆ کەرتی خانووبەرەی زۆرئاست بەرزو پرۆفیشناڵ لە عێراق و دەرەوەی عێراق دابنێت
كۆتایی

پوختەیەك لەسەر داماک بۆ خانووبەرە وعەقارات
کۆمپانیای “داماک” لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بووەتە یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بازاڕی خانووبەرەی ئاست بەرزو ناوازە  لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەم کۆمپانیایە بە درێژایی ئەم ساڵانە، توانیویەتی پڕۆژەکانی خانووبەرەی نیشتەجێبوون، بازرگانی و پێشکەشکردنی خۆشی و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری ئەم ناوچە و جیھاندا پەرەپێبدات، پڕۆژەکانی داماک بۆ وڵاتانی وەک ئیماراتی عەرەبی، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، ئوردن، لوبنان، عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، مالدیڤ و کەنەدا درێژبووەتەوە
لەم ماوەیەدا، داماک توانیویەتی زیاتر لە ٤٨,٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بکات و ئێستاش زیاتر لە ٥٠,٠٠٠ یەکەی تری لە قەڵەمڕێژ و بیناسازییەکانی خۆیدا ھەیە
داماک جێگای خۆی لە بەشی خانووبەرەی خۆشگوزەرانی بەھێز کردووە، بەھۆی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھەندێک لە ناوبانگدارترین براندەکانی جیھان لە بواری فاشیۆن و چەند بوارێکی جیاواز. ئەم ھاوپەیمانییانە چەمکێکی نوێیان لەسەر شێوازی ژیانی خۆشگوزەرانی پێشکەش کردووە، لەنێویاندا خانووی خۆشگوزەرانی لەگەڵ براندەکانی وەک ڤێرساچی، ڕۆبێرتۆ کاڤالی و دی گریسۆگۆنۆ
بە دیدگایەكی جێگیر و وزەیەکی بەھێز، داماکی خانووبەرە کاری لەسەر دروستکردنی نەوەی داهاتووی شێوازی ژیانی خۆشگوزەرانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای داماک بۆ خانووبەرە وعەقارات بكەن     :
www.damacproperties.com
هەروەها دەتوانن لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام و لینکد ئین و یوتیوب فۆڵۆوی کۆمپانیای( داماک) بۆ خانوو بەرە وعەقارات بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە بەشی پەیوەندیی دامەزراوەی داماک بۆ خانووبەرە وعەقارات بكەن بەم ژمارەیە
0097143732197
ئیمەیڵ/  [email protected]