وێنە؛ وەزارەتی نەوتی عێراق.
بەردەوام زیاد دەکات
لە عێراق 73 هەزار ئۆتۆمبێل بە غاز ئیش دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عێراق دڵخۆشه كه رۆژ له‌دواى رۆژ ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى زیاد ده‌كات كه له برى به‌نزین غاز به‌كارده‌هێنن، به‌پێی دوایین ئامارى فه‌رمی وه‌زاره‌تى نه‌وتیش ئێستا ژماره‌ى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه گه‌یشتووه‌ته 73 هه‌زار.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه حكومییه‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌سه‌ر زارى ئه‌نمار عه‌لی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی پڕكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری غاز بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به سوته‌مه‌نی غاز كارده‌كه‌ن رووی له زیادبوون كردوه، به‌جۆرێك گه‌یشتوه‌ته 73 هه‌زار ئۆتۆمبێل له عێراقدا.
وتیشی “ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه سوته‌مه‌نی غاز به‌كارده‌هێنن له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی حكومه‌تی ئێستادا بۆ دوو هێنده زیادیان كردووه”.
ژماره‌یان له كاتی ده‌ستبه‌كاربونی حكومه‌تی ئێستا له 32 هه‌زار ئۆتۆمبێل زیاتر نه‌بو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، پرۆژه‌ی زیادكردنی سیسته‌می غاز بۆ ئۆتۆمبێله‌كان شاهیدی گرنگیدانێكی زۆری هاوڵاتیانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سووده ئه‌رێنییه‌كانی ژینگه‌یی و ئابوری و پله‌یه‌كی به‌رزی سه‌لامه‌تی.
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می زیادكردن له مانگی رابردودا هه‌زار و 413 سسته‌م بووه، كه زیادكراون بۆ وۆركشۆپه ته‌كنیكییه‌كان كه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا رێكاره‌كانی زیادكردنی سیسته‌مه‌كانیان ئاسان كردوه به وه‌رگرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی و به‌سته‌ری داواكاری له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی حكومه‌ت.