موچەی مانگی دوو

سبەی لە هەولێر و هەڵەبجە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

هەردوو پەروەردەی هەڵەبجە و هەولێر ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەست دەکەنەوە کە سبەینێ پێنجشەممە سەردانی بەشێ ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.2025، پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی لە کاتژمێر 9:30ـی سەرلەبایەنی موچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

هەر سبەینێ، بڕیارە مامۆستایانی هەولێر موچەی وانەبێژی مانگی هەشتی 2024 و موچەی گرێبەستی مانگی دووی ئەمساڵ وەربگرن.

پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین، بەیانی پێنجشەممە 20.3.2025 سەردانی پەروەردە بکەن بەشی ژمێریاری بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 8/2024  وە گرێبەست مانگی 2/2025”.

لیستی موچەی مانگی 3 رەوانەی بەغدا كرا

لیستی موچەی مانگی 3 رەوانەی بەغدا كرا