لۆگۆی وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم
وەزارەتی دارایی
لیستی موچەی مانگی 3 رەوانەی بەغدا كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی 3 رەوانەی بەغدا كرا.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی ئادار (3) رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.
وەزارەتەكە دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025 لیستی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمە لە كاتێكدایە لە كۆتایی هەفتەی رابردوو موچەی مانگی 2 دابەش كراوە و ئەمڕۆ سێشەممە دابەشكردنەكە كۆتایی هات.