زەردەشتییەکان نەورۆزیان دەستپێکرد

“ئەمشەو رۆحی مردووەكان سەردانی ماڵەكان دەكەن”

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ چوارشەممە سوورەیە لای زەردەشتیەکان و لەم رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە.

ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەردەشتییەکان بە 964 وت، ئەمڕۆ کۆتا چوارشەممەی پێش نەورۆزە و ناسراوە بە چوارشەممە سوورە و ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردییەوە.

وتیشی، لە ئاهەنگەکەیاندا چەند بەرهەمێک دادەنێن کە بە پیتی (س) دەست پێدەکەن و ئاگر دەکەنەوە و شەرابیش دەخۆنەوە، چونکە شەراب لای ئەوان پیرۆزە.

ئاوات حوسامەدین دەڵێت پێش 1400 ساڵ لەمەوبەر، لای زەردەشتییەكان ساڵی نوێ لە یەكەم رۆژی بەهار و لە 21ی مانگ دەستیپێدەكرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا