لە حاجیاوا گەنجێک 10 رۆژە بێسەروشوێنە - وێنە: پۆلیسی راپەڕین
کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن
لە حاجیاوا گەنجێک 10 رۆژە بێسەروشوێنە
964+
شۆڕش قادری
لە ناحیەی حاجیاوای سەربە دەڤەری راپەڕین گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، 10 رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.
عەقید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “گەنجێک بەناوی (ئەلەند قانیع حەمەد) لەدایکبووی ساڵی 2007 و دانیشتووی حاجیاوا رۆژی 9.3.2025 لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و لەو کاتەوە تائێستا نەگەڕاوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای حەوت رۆژ لە ونبوونی ئەو گەنجە، کەسوکارەکەی هەواڵیان داوە بە پۆلیس و دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، هەر کەسێک زانیاری لەبارەی شوێنی مانەوەی ئەو گەنجە هەیە، بەو ژمارە مۆبایلەی خوارەوە، هێزەکانیان ئاگادار بکاتەوە.
07501768558