بە کڵاشینکۆف

هەشت فیشەک نرا بە باڵیۆزخانەکەی عێراق لە ئیستانبوڵ

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ، لە تورکیا بینای باڵیۆزخانەی عێراق کە دەکەوێتە شاری ئیستانبوڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەمشەو کاتژمێر 9:00 تەقەی لێ کراوە.

کەسە نەناسراوەکان لە کامێراوە دەرکەتووە، لەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەکانیان کردووە.

ئەمشەو 21.3.2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف هەشت فیشەک نراوە بە پێشەوەی بیانی باڵیۆزخانەکە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دوای رووداوەکە کونسوڵی گشتی عێراق و نوێنەرانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەسەڵاتدارانی ئەمنی تورکیاش شەقامی دەوروبەری کونسوڵخانەکەیان داخستووە، ئەو وەزارەتە، داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

هەشت فیشەک نرا بە باڵیۆزخانەکەی عێراق لە ئیستانبوڵ