زەلکاوەکە نەما

دەنگی گەڕەکەکەی شارەزوور گەیشتە شوێنی خۆی

964+

بڕوا ماجید

لە شارەزوور گەڕەکێکی گەورەو قەرەباڵغ هەیە خەریکبوو بەدەست زەلکاوەوە دەبوو حاڵی خراپ بوو، بەڵام هەر ئەوەندەی دەنگیان بە شارەوانی گەیشت زەلکاو پڕ کرایەوەو چەوڕێژێکی چاکیان بۆ کرا.

گەڕەکی هەوارانی قەزای شارەزوو ئەم کێشەیەی هەبوو، لەناوەڕاستی گەڕەکەکە زەلکاوێک دروست بوو بوو ئاوی لێ کۆدەبۆوە، چوار رۆژ پێش ئێستا پەیامنێری 964 چوو لە حاڵی پرسین، خەڵکەکە وتیان کەس بەدەنگیانەوە نایەت، مام حاجییەک لەوێ وتی 10 ساڵە ئەمە حاڵمانە، ئێرە ساحەبی نییە و کەس نایەت بەلاماندا.

دوێنێ شارەوانی چوو زەلکاوەکەی بۆ پڕکردنەوەو چەوڕێژ کرا، خەڵکەکە ڤیدیۆیەکیان بۆ 964 ناردوو دەڵێن ماڵی ئێوە ئاوا بێت دەنگمان گەیشت، وانەبوایە ئەم هاوینە بۆگەنمان ئەکرد.

پێداچوونەوە :” وریا فەتاح

دروستبوونی زەڵکاوێک کێشە و گرفتی بۆ هاوڵاتیانى گه‌ڕه...

دروستبوونی زەڵکاوێک کێشە و گرفتی بۆ هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كێكی شاره‌زوور دروستكردووه‌