لەناو کەلار

ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتاکرۆلا خۆی بەچوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

964+

ئەحمەد مستەفا

لەناو شاری کەلار لە ترافیک لایتی نزیک کتێبخانە گشتی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا کێشا و دوو کەس برینداربوون.

شەوی هەینی، 21.3.2025 رووداوەکە روویداوە.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، لە ترافیک لایتی نزیک کتێبخانەی گشتی لەناو شاری کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا خۆی کێشا بە چوار ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن، نیسان ئاڵتیما، کیاسۆرینتۆ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری لانسەر.

لە رووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون، یەکێکیان شۆفێری تۆیۆتا ئەڤەلۆنەکە یە و ئەوی دیکەیان کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانە.

شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە پاش رووداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

دوو کەسی دیکە لەسەر سوتاندنی بارھەڵگرەکانی کەلار دەست...

دوو کەسی دیکە لەسەر سوتاندنی بارھەڵگرەکانی کەلار دەستگیرکران