کارەباى نیشتمانیان نەبوو

كێشەی كارەبای میران سیتی چارەسەر دەكرێت

964+

وریا فەتاح

کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت. لە رێگەى وێستەى قولەرەیسى سێ فیدەرى 33 کەیڤى، کێشەى نەبوونى کارەباى نیشتمانى لە پڕۆژەى نیشتەجێبوونى میران سیتى و چەند شوێنێکى نزیکى، چارەسەر دەکرێت.

کیشەى کارەباى هەریەک لە میران سیتى، زانکۆى کۆمار، زانکۆى تیشک، قوتابخانەى شوەیفات، چارەسەر دەکرێت

ئەندازیار چالاك عەبدولكەریم لە بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا رایگەیاند، لەبەشی پلانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستكراوە  بە  کارکردن  لە پڕۆژەی راکێشانى سێ فیدەری  33 کەیڤى کارەبای نیشتمانی لە  وێستگەی  قولەرەیسی  بۆ هەریەك پرۆژەی میران سیتى، زانکۆى کۆمار، زانکۆى تیشک، قوتابخانەى شوەیفات کە پێشتر کارەبای نيشتمانیان نەبووە.

روونیشکراوەتەوە، بە تەواوبوونی  پرۆژەكەی كێشەی نەبوونی كارەبای نیشتمانی لەو شوێنتانەی چارەسەر دەبێت.

جەختیشى کردووەتەوە، بڕیارە لەماوەی دوو مانگدا پرۆژەكە تەواو ببێت.

میران سیتى، یەکێکە لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لە سلێمانى کە ژمارەیەکى زۆرى دانیشتوانى تێدایە، بەڵام بەهۆى کێشەیەکەوە لەماوەى رابردوو کارەباى نیشتمانى بۆ پڕۆژەکە رانەکێشرابوو.

نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان دیاریکرا

نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان دیاریکرا