دەیانەوێت بخرێنە سەر وەزارەتى دارایى
کارمەندانى گرێبەستى تەندروستى گەرمیان گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
ژمارەیەک کارمەندى گرێبەستى تەندروستى گەرمیان گردبوونەوە و داوا دەکەن گرێبەستەکانیان بخرێتە سەر وەزارەتى دارایى.
دوو رۆژە بایکۆتى دەوامیان کردووە و لە مانگى 11ـى ساڵى پارەوە موچەیان وەرنەگرتووە.
ئەو کارمەەدانە کە ژمارەیان 128 کەسە، پێشتر لەسەر بوجەى پڕۆژەى پەرەپێدان دامەزراون، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەم پڕۆژەیە نەماوە، چارەنوسیان بەنادیارى ماوەتەوە.
هێمن بەکر، یەکێک لە کارمەندانى گرێبەستى تەندروستى بە 964ـى وت،”تەنیا دەمانەوێت گرێبەستەکەمان لەسەر پەرەپێدانەوە بخرێتە سەر وەزارەتى دارایى بۆ ئەوەى ئێمەش موچە وەربگرین، نەک دەوامى بێ موچە بکەین”.
لاى خۆیەوە، رەفیق قادر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، بە 964ـى وت،”ئەوان بۆ ماوەى 13 ساڵە گرێبەستن لەسەر بودجەى پەرەپێدان، حەقە بخرێنە سەر وەزارەتى دارایى، بۆ ئەوەى کێشەو گرفتەکانیان چارەسەر بێت، بایکۆتکردنیشیان واى کردووە ئێمە نەتوانین خزمەتى تەواوەتى پێشکەش بە خەڵک بکەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح