UNHCR دابینی كردوون
ژمارەیەک ئامێری پزیشکی بۆ بنکەی تەندروستی کەڵەک دابین کرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌هه‌وڵى خۆیان توانیویانه ژمارەیەک ئامێری پزیشکی پێویست بۆ بنکەی تەندروستی کەلەک دابین بكه‌ن.
ئامێره‌كان لەلایەن رێکخراوی UNHCR سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌ته به کاروباری پەنابەران دابینكراوه.
ئامێر و کەلوپەله پزیشکییه‌كان بریتین له ئامێری ددان، ئامێری هێلکاری دڵ بۆ بەشی ژنان و پیاوان و، ئامێری تەبخیر بۆ بەشی برینپێچی ژنان و پیاوان، هەروەها ئامێری Centrifuge بۆ تاقیگە و ئامێری autoclave بۆ پزیشکی ددان و refrigerator سەلاجە و دوو کورسی راکێشانی خوێن بۆ تاقیگە .
ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش هیواخوازه بە دابینکردنی ئەم ئامێرانە زیاتر خزمەتی تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیانى سنوور كه‌ڵه‌ك بکه‌ن.