مستەفا ئەحمەد
هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە
+964
دیلان محەمەد جەزا
هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی تێکچووە و سێ رۆژ لە بووژاندنەوەی دڵی سلێمانی ماوەتەوە.
هونەرمەند مستەفا ئەحمەد بە 964 وت، لە چەند رۆژی رابردوودا دۆخی تەندروستی باش نەبووە و ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵی سلێمانی ماوەتەوە.
باسی لەوەکرد، ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و ماوەیەک پشو دەدات تا دڵنیا ببێتەوە لە باری تەندروستی خۆی.
شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستی هونەرمەند مستەفا ئەحمەد بڵاوبووەوە.
مستەفا ئەحمەد، كە زیاتر بە وەستا عەلی و میستەر ناسراوە، لەدایكبوونی 1948ی عەربەتە و زیاتر لە 50 ساڵە لە بواری شانۆ و دراما و تەلەڤزیۆن كار دەكات و كەسایەتییەكی خۆشەویستی لە كوردستاندا هەیە.
پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا