دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌ى نابینا‌كان بۆ وه‌رگرتنى هاوكارى ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى یه‌كێتى نابینایانى كوردستان.
به سه‌به‌ته‌ى خۆراك و هاوكارى مادى
له مانگى ره‌مه‌زان سه‌دان خێزانى نابینا له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه هاوكارى كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێتى نابینایانى كوردستان ده‌ڵێت، له‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه تواندراوه سه‌دان خێزانى نابینا سوودمه‌ندى هاوكارى و یارمه‌تیدانى جۆراوجۆر بكرێن و دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كانیش به‌سه‌ر نابینایاندا به‌رده‌وامه.
عومه‌ر خدر عومه‌ر، سه‌رۆكى یه‌كێتى نابینایانى كوردستان به 964ـى وت، ئه‌وانه‌ى هاوكارى ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌یان كردووه بریتین له كۆمپانیا و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه خێرخوازه‌كان.
وتیشی “هاوكارییه‌كان به‌گشتى بریتی بووه له سه‌به‌ته‌ى خۆراك و هاوكارى مادی كه زیاتر له 600 خێزانى نابینا سوودمه‌ندى سه‌به‌ته‌ى خۆراك و زیاتر له 500 خێزانیش سوودمه‌ندى هاوكارى مادى بوونه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامه سوودمه‌ندبووه‌كانیان له سنووره‌كانى هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق، كه‌لار، كفرى، قه‌ڵادزێ و رانیه بووه و له‌پلانیشیاندایه هاوكارییه‌كان بگه‌یننه نابینایاكانى پارێزگار كه‌ركوك.