گۆرانی بە تەنھا جێم مەھێڵن لەناوجەرگەی ھەڵەبجەدا وترایەوە


ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ھەر کە گوێمان لە باسی کارەساتی ھەڵەبجە دەبێت گۆرانی (بە تەنھا جێم مەھێڵن) دێتەوە بیرمان، ئەو گۆرانیە ساڵانێکە بۆتە سیمبۆلی ئەو کارەساتە و تا ئێستاش لەلایەن چەندین گۆرانیبێژەوە وتراوەتەوە و لەھەموو ساڵیادەکاندا بەشێکی دانەبڕاوی چالاکیەکانە.

ئەمشەو لە چوارچێوەی چالاکیەکانی 37ەمین ساڵیادی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا، لەناو جەرگەی بازاڕی ھەڵەبجەدا لەلایەن تیپی مۆسیقای بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجەوە ئامادە و پێشکەش کرا.

گۆرانیەکە شیعری شاعیری ناوداری کورد رەفیق سابیرە و لەلایەن ھونەرمەندی رۆژھەڵاتی کوردستان (عەلی عابدی) ەوە وتراوە، و ئەمشەویش لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی دیکەدا لە لایەن گۆرانیبێژی ھەڵەبجەیی خالید عومەر ەوە وترایەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن