بۆ ژنانە

سەروو 39 ملیۆن دینار دەدرێت بەو خاوەن کارانەی پێویستیان بە پاڵپشتییە

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوێک پارە دەدات بەو ژنانەی کە لە ئیدارەی راپەڕین خاوەن کارن و پێویستیان بە پاڵپشتی داراییە بۆ پێشخستنی ئیشەکانیان.

ئەو بڕە پارەیەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM بێبەرامبەر دەیداتە خاوەن کارەکان، هەموو ژنانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و بڕەکەی لە شەش ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو سەروو 39 ملیۆن دینار دەڕوات.

ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، ئەو کەسەی ئارەزوومەندە دەبێت پلانی فراوانکردنی کارەکەی بۆ 12 مانگ بە وردی پێشکەشبکات و بتوانێت لایەنی کەم 15٪ـی بودجەی پێشنیازکراوی دەستپێکردنی کارەکەی یان فراوانکردنەکەی لەئەستۆ بگرێت.

دەبێت ئەو پرۆژە و کارەی پاڵپشتی دەکرێت دۆستی ژینگە بێت، رێگە بەو کارانە نادرێت کە بۆ بەرهەمهێنانی چەک، پلاستیک، توتن، ڤەیپ، نێرگەلە، کحول و ئامێری پزیشکی و مۆلیدە دادەمەزرێن.

ئەگەر مەرجەکانت تێدا بوو دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بەم ژمارانەوە: 07510597003، 07725470840، 07709557513، 07711544989

پاڵپشتی دارایی بۆ زیاتر لە 250 گەنجی سلێمانی دابیندەکرێ

پاڵپشتی دارایی بۆ زیاتر لە 250 گەنجی سلێمانی دابیندەکرێ