پێنجوێن
گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
لە گوندی کوڕەمێو لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز، تەرمی گەنجێک دۆزراوەتە کە مینی پێدا تەقیوەتەوە.
هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، بەپێی زانیارییەکان شەوی رابردوو گەنجەکە بۆ گژوگیای بەهارە رووی کردووەتە ئەو گوندە و کەوتوەتە ناو کێڵگەیەکی مینەوە.
وتیشی، گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە و خۆی خەڵکی گوندی تەڕاتەوەنە، کە هەر سەر بە ناحیەی ناڵپارێزە.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەوە سێیەم حاڵەتی تەقینەوەی مینە لە هەرێمی کوردستان و دوو حاڵەتەکەی دیکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو.
هاوکات لەمساڵدا ئەوە یەکەم حاڵەتی تەقینەوەی مینە بە هاوڵاتیاندا لە قەزای پێنجوێن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا