هەواڵەکان

زیندانیانی سیاسی و کەسوکاریان 12 ساڵە چاوەڕێی موچەن و کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچیش دانرانەوە


ژووری هەواڵ

ئەو پیاوەی بووە چیرۆكی سەرەكی رووبەڕووبوونەوەی جوتیارانی سەرگەڕان و سوپای عێراق، لە دادگای دوبز دادگایی كرا و بەکەفالەت ئازاد کرا.

زیندانیانی سیاسی و کەسوکاریان لە هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، 12 ساڵە چاوەڕێی موچەن، بەقسەی خۆیان پێنج هەزار کەسن لە کوردستان و تەنیا 270 کەسیان موچەیان هەبووە، ئێستا ئەوانیش موچەکەیان بڕاوە.

شۆفێران ئاگادار بن، چاوی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە تیژ کراونەتەوە و بە ئاسانی لێیان قوتار نابن.

دواجار چاوەڕوانی خەڵکی خورماتوو کۆتاییهات و ئەو دوو پردەی بڕیاربوو دوو مانگ لەمەوبەر بکرێنەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەتوانن بەسەریاندا بڕۆن.