دەبوو دوو مانگ لەمەوبەر پیاسەیان بەسەردا بکردایە

چاوەڕوانی خەڵکی خورماتوو کۆتاییهات و هەفتەی داهاتوو دووسایدەکەیان دەکرێتەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دواجار چاوەڕوانی خەڵکی خورماتوو کۆتاییهات و ئەو دوو پردەی بڕیاربوو دوو مانگ لەمەوبەر بکرێنەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەتوانن بەسەریاندا بڕۆن.

پڕۆژەی جووتسایدکردن و دروستکردنی دوو پردی گەورە لەنێو سەنتەری قەزای خورماتوو کە ساڵێک زیاترە دەست بە دروستکردنی کراوە و دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکیی نێوان کەرکوک – بەغدا، کارەکانی تەواوبوون و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.

ئەزەل رەمزی ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “هەرچەندە بڕیاربوو لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک کاری هونەرییەوە، نەتوانرا لەکاتی خۆیدا تەواو ببێت، ئێستا کە نزیکەی دوو مانگ بەسەر کاتەکەیدا تێپەڕیوە، سەرجەم کارەکانی تەواو بوون و سبەی نوسراو ئاڕاستەی شارەوانی قەزاکە دەکەین بۆئەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە”.

وتیشی، بوونی دوو پرد لەسەر رێگاکە، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستەنگی و قەرەباڵغی ناوشار ناهێڵێت و جگە لەوەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ، چونکە رێگایەکی سەرەکی لەسەرە و جگە لە هاتوچۆی ناوشار، هاتوچۆی شارەکانی هەرێم و عێراقیشی لەسەرە.

رۆژی 1.2.2024 دەستکرا بە کارکردن لەو پڕۆژەیە، کە درێژی هەر پردێکیان 350 مەترە و نۆ مەتریش پانن، تێچووی هەردوو پردەکە پێنج ملیار دینار بووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

رێگای تانکەر و بارهەڵگرەکان لە خورماتوو دەگوازرێتەوە

رێگای تانکەر و بارهەڵگرەکان لە خورماتوو دەگوازرێتەوە

هاوڵاتیانی چەند گوندێک لە خورماتوو رێگایان بەسەر باره...

هاوڵاتیانی چەند گوندێک لە خورماتوو رێگایان بەسەر بارهەڵگرەکاندا داخستووە