مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات
خێزانێکى جوتیار بەئامانجگیراون
مەزڵوم عەبدى: پێویستە دیمەشق لەسەر تاوانەکانى تورکیا بێتە دەنگ
وریا فەتاح
مەزڵوم عەبدى لە نوێترین پەیامدا، داوا لە دیمەشق دەکات بەرپرسیارێتى خۆى لەبارەى هاوڵاتیانى لەلایەن وڵاتانى دیکەوە هەڵبگرێت و داواش دەکات هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئەو تاوانانە رابگرن.
دوێنێ، گوندی بەرخبۆتان لە کۆبانێ بۆردومان کراوە و نۆ کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لە دەستدا، هەرزوو میدیای خۆجێی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تورکیا بووە و لە ئاسمانەوە بۆردومانی کردووە.
کوژراوەکان بریتین لە باوک و دایک و حەوت منداڵ
ئەمڕۆ لە کاردانەوەى ئەو رووداوەدا، مەزڵوم عەبدى لە تۆڕى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردەوە و وێراى سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان، رووداوەکەشى بە تاوانێکى دژى مرۆڤایەتى ناوزەند کرد.
دەشڵێت: حکومەتی کاتی سوریا دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لەبارەی کوشتنی هاووڵاتیانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە هەڵبگرێت.
داواش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکات، ئەم تاوانانە رابگرن.