"سه‌رماكه‌ى ئه‌م دواییه زیانى به گه‌نم گه‌یاندووه"
جوتیاره به‌ناوبانگه‌كه‌ى كوردستان به‌هیواى بارانى زیاتره
964+
فەرهاد حەسەن
شێخ جه‌مالى كربچنه، جوتیاره به‌ناوبانگه‌كه‌ى كوردستان هیواخوازه بارانى زیاتر ببارێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت وه‌كو پێویست كارى كشتو‌كاڵى بكرێت چونكه به‌قسه‌ى ئه‌م ئه‌وان بۆ كشتوكاڵكردنى 100%پشت به باران ده‌به‌ستن.
له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا شێخ جه‌مال له‌ناو كێڵگه گه‌نمێكی ده‌رده‌كه‌وێت و به 964یش وت، سه‌رماكه‌ى ئه‌م دواییه زیانى زۆرى پێگه‌یاندوون به‌تایبه‌تیش به گه‌نمه چێندراوه‌كه‌یان.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا له گونده‌كه‌مان 339 ملیمه‌تر باران باریوه ئه‌مه‌شیان وه‌كو پێوست نیه بۆ كشتوكاڵكردنى ئه‌مساڵ، بۆیه پێویسته‌مان به بارانى زیاتر هه‌یه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات تاوه‌كو مانگى نیسان پێویستیان به باران بارینه، خۆ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌م ماوه‌یه بارانى پێویست نه‌بارێت، كێشه‌یان بۆ دروست دروست ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له سنوورى گه‌رمیانیش به‌تایبه‌تیش له هه‌ندێك گونده‌كانى كفری سارماكه‌ى ئه‌م دواییه زیانێكی زۆرى به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى گه‌یاندووه، له‌وانه‌ش جگه له گه‌نم، به‌رهه‌مه‌كانى وه‌كو شوتی، پاقلە، تەماتە، بامیە، باینجان و كولەكە كه له‌ژێر خانووی پلاستیكیدان به‌هۆى سه‌رماكه‌وه وشكبوونه.