فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
ئەو بە کیانی زایۆنستی ناوی هێنا
فوئاد حوسێن لێدوانیدا؛ زانیاری هەیە ئیسرائیل کردەی سەربازی لە دژمان دەستپێ بکات
ئەحمەد مستەفا
وەزیری دەرەوەی عێراق، بێ مەرج و هیچ سەرنجێک دەڵێ، ئەمریکا داوای لێنەکردوون پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بپچڕێنن، زانیاریش لە بارە کردەیی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرادەکات.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کەمێک پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێک بە میدیای فەڕمی حکومەتی عێراق IMN ئەوەی وتووە، پەیامەکانیان پێ گەیشتووه که ئاماژه بەوه دەکەن، که “کیانی زایۆنیستی” به نیازه زنجیرەیەک کردە له دژی وڵاتەکەیان دەست پێبکات.
لە بارەی ئامانجی وڵاتەکە لە دۆخی نا ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەو ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی سەرەکی دیپلۆماسی عێراق دوورخستنەوەی وڵاته له هەرەشەکانی شەڕ، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی نەشاردووتەوە، بەهۆی جوگرافیای عێراق ترسیان له کاریگەرییەکانی هەر شەڕێک هەیە کە ئامانجەکەی ئێران بێت.
لە بارەی دۆخی سوریا، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقە دەڵێت، کۆدەنگییەکی سیاسی عێراقی هەیە، بۆ دەستوەردان لە کاروباری سوریا.