ئەمە ئارەزووی سەنگەرە

کارتۆن دەفرۆشن تا سەرەمریشک بە سەگە بێلانەکان بگەیەنن

964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

هاوڵاتییەکی دانیشتووی چەمچەماڵ، دوو ساڵە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی خواردن دەبەن بۆ سەگە بێلانەکانی دەرەوەی شار تا نەیەنە ناوەند و کۆڵانەکانی ناوشار.

ئەوان بۆ ئەوەی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیلەکەیان دابین بکەن، هەندێکجار پشت بە فرۆشتنی کارتۆنی سەر شەقام و بازاڕەکان دەبەستن.

سەنگەر حەسەن هاوڵاتییەکەیە ئەو بە 964ی وت، رۆژانە،  وە ئەرکێکی مرۆڤایەتی دوکان بە دوکانی مریشک و گۆشت فرۆشەکانی ناوشار دەگەڕێم، تاوەکو بتوانم ژەمەخواردنێک بۆ ئەم سەگانە دابین بکەم و برسی نەبن.

سەنگەر وەک خۆی باسی دەکات، خێزانەکەی ئەوان وەک کلیورێک رۆژانە هاوکاری هەموو باڵدەیەک و گیانلەبەرێک دەکەن، ئەویش تەنیا لە پێناو خودا و چاکەیەک لەبەرانبەر ئەو گیانلبەرانە.

سەنگەر حەسەن، چیرۆکی ئەوە باس دەکات، کە پێدانی خواردن لە بەردەم ماڵەکەیان بە ژمارەیەک سەگی بێلانە هۆکار بووە بۆ ئەوەی، سەرجەمیان لە ئاوەدانی و شوێنی نیشتەجێ بوون دووربخاتەوە و هۆکار بووە بۆ گەشەدان بە کارەکەی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سەگی بێلانەكانى كۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه...

سەگی بێلانەكانى كۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانن و چاره‌سه‌ر نه‌كراون