گەشتی هەواڵەکان

ئەمڕۆ كوردستان یادی 37 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەی كردەوە


ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە یادی 37 ساڵەی كیمیابارانی شارەكە لە لایەن رژێمی بەعسەوە كرایەوە، بەڵام ئەمساڵ یادكردنەوە گەرموگوڕ و جیاواز بوو، بە پێچەوانەی چەند ساڵی رابردوو.

وادیارە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە، ئەوەتا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راپۆرتێکدا دەڵێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە و تا ئەیلولی 2026 گواستنەوەی هێزەکانی سەر بە یەکەی 70 و یەکەی 80 بۆ سەر وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت.

رەنگە موتوربەکردنی درەخت و رووەکەکانتان بیستبێت، کە لە کشتوکاڵدا دەكرێت، ئێستا لە ئاژەڵداریشدا موتوربەكردن دەکرێت، کە لە ئەنجامی جووتبوونی دوو ئاژەڵی نێر و مێ لە دوو توخمی جیاواز، ئاژەڵێكی جیاواز لەدایک دەبێت.

پێنج مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا لە هەندێك شوێن پۆستەر و فلێکسی بانگەشەی بەشێک لە کاندیدەکان لەسەر شەقامەکان ماون و لانەبراون، شارەوانی گەرمک وەك شوێنەكانی دیكەی نەكرد و کەوتەخۆ و هەموویانی کۆکردەوە، کە بە قسەی خۆیان سیمایەکى ناسەردەمیانەیان بە ناحیەکە بەخشیبوو.