"هەڵەبجە كوردی بە دنیا ناساند"

هونەرمەندانی میللی لە سلێمانی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەنەوە

دیلان محەمەد

ئەمڕۆ لە ساڵیادی 37ی كیمیابارانی هەڵەبجە، كۆمەڵەی هونەریی میللیی سلێمانی بە رێپێوان بۆ بەردەم بەردەركی سەرا، یادەكەیان زیندوو كردەوە.

ژمارەیەك هونەرمەند بە موزیك و ژەنینی مارشی ئەی رەقیب، بە رێپێوان گەیشتنە بەردەكی سەرا، بۆ یادكردنەوەی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید.

عومەرە بچكۆڵ، كە هونەرمەندێكی میللیی سلێمانییە، بە 964ی راگەیاند، 37 ساڵە خۆبەخشانە یادەكە دەكەنەوە و سەری رێز و نەوازەش بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دادەنوێنن.

وتیشی: كارەساتی هەڵەبجە كوردی بە هەموو دنیا ناساند.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا