تەرمەکەی دۆزرایەوە
منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی خەبات خنکا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵ گه‌یه‌ندرایه به‌رگرى شارستانى كه منداڵێك له پڕۆژه‌ى ئاوى خه‌بات خنكاوه. په‌یامنێرى 964 خه‌ریكی وه‌رگرتنى زانیاری زیاتره، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه تیمه‌كان خه‌ریكى گه‌ڕانن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى.
شاخه‌وان سه‌عید، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، دواى گه‌ڕانێكی زۆرى تیمه‌كانیان توانیویانه ته‌رمى منداڵه‌كه بدۆزنه‌وه
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەمڕۆ کاتژمێر4:00ـی پاشنیوەڕۆ ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوی خنکانی منداڵێك بەناوی (ن. س.م) تەمەن حەوت ساڵ لە پڕۆژەی ئاوی خه‌بات و بۆئه‌مه‌مبه‌سته‌ش تیمی ژێرئاوی کەڵەكیان راسپارد بۆ گه‌ڕان به‌دوایدا.
ده‌شڵێت “دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى، رەوانەی پزیشکی دادی کراوه”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن