کرێى مانگى رەمەزان
خاوەن موڵکێک لە کرێچییەکانى خۆش بوو
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
هەرچەندە هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەو کارە، بەڵام بەشێک لە خاوەن موڵکەکان بڕیاریانداوە لە کرێى ئەو مانگەى کرێچییەکانیان خۆشببن.
لە ماوەی رابردودا کۆمەڵەی کرێنشینان داوای لە حکومەت کرد لەو باجانە خۆش ببن کە لەسەر خاوەنی موڵکەکان دایناوە بۆ ئەوەى ئەوانیش کرێى مانگى رەمەزان لە کرێچییەکان وەرنەگرن، بەڵام حکومەت وەڵامى ئەو داواکارییەى نەداوەتەوە.
بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان بە 964ـى وت،”بەشێک لە خاوەن موڵکەکان بڕیاریانداوە بۆ مانگى رەمەزان لە کرێى مانگى رەمەزان خۆشببن و لە کرێچى وەرنەگرن”.
هەرچەندە ئەو بابەتە بڕیار نییە، بەڵام بە وتەى بەرهەم قەرەداغى بەشێک لە خاوەن موڵکەکان بە خاترى مانگى رەمەزان خۆیان بڕیاریانداوە لە کرێى ئەو مانگە خۆش ببن.
دەشڵێت: یەکێک لە خاوەن موڵکەکان کە دوو خانوو و هەشت دووکانى بەکرێداوە، بڕیاریداوە لەهەموویان خۆش بێت و کرێى ئەو مانگە وەرنەگرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح