له رۆژى كیمیاباران به‌كاریان هێنا
دوو ئەشکەوته ده‌ستكرده‌كه زیاتر له 30 هاوڵاتى هه‌ڵه‌بجه‌ى پاراست
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ساڵى 1988 له گه‌ڕه‌كى ئێستاى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه دوو ئه‌شكه‌وتى ده‌ستكرد هه‌بوو، له‌رۆژى كیمیابارانه‌كه هاوڵاتیان به‌كاریان هێنا و ژیانى زیاتر له 30 هاوڵاتى رزگاركرد.
عەبدولڕەحمان محەمەد، لە کاتی کیمیابارانەکەدا تەمەنی 17 ساڵ بووە، ئەو چیرۆکی خانەوادەکەی و دروستکردنی ئەشکەوتەکان بۆ 964 دەگێڕێتەوە، كه دروستكردنى ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ ساڵى 1986 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك شه‌ڕى عێراق و ئێران هه‌بوو خه‌ڵكی خۆیان تێدا حه‌شتر ده‌دا.
وتیشی “ئه‌م دوو ئه‌شكه‌وته بۆ پێنج خێزان بووه په‌ناگه كه به‌هه‌موویانه‌وه 31 كه‌س بوون و ژیانى هه‌موویان به پارێزراوى مایه‌وه”.
ئێستا یەکێک له ئه‌شكه‌وته‌كان پڕکراوەتەوە، دووه‌میشیان ته‌نیا ئاسه‌وارى ماوه، ئه‌وكات له‌كاتى كیمیابارانه‌كه ماوه‌ى سێ شەو و رۆژ لە نێو ئەم دوو ئەشکەوتە ماونه‌تەوە و ئینجا دواتر بەرەو ئێران رۆیشتوون.
بە قسەی عەبدولڕەحمان، ئه‌وكات بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا و بۆ ئەوەی گازەکەش نەچێتە ناو ئەشکەوتەکەوە، بەتانیان تەڕکردووە و بەرووی ئەشکەوتەیان داداوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن