دیمەنی پەنگخواردنەوەی ئاوی باراناو لە شەقامێکی بەغدا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بەردانەوەی ئاو کەمکراوەتەوە
بارانەکەی ئەمدواییەی عێراق خێری هێناوە؛ 100 ملیۆن سێجا ئاو
964+
ئەحمەد مستەفا
عەون زییاب وەزیری سەرچاوە ئاویییەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئەوەی ئاشکراکرد، کە بارانبارینی ئەم دواییە یەدەگی ئاوی بۆ 300 ملیۆن مەتر سێجا بەرزکردووەتەوە.
بەوهۆیەوە، بەردانەوەی ئاو لە ناوچەکانی باکوورەوە بۆ باشوور کەم کراوەتەوە.
زییاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، ئەو بارانانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەسەر عێراقدا باریووە، سودێکی زۆری هەبووە، ئاودێری تەواو بۆ هەموو عێراق دابین کردووە، ئەم ئاودێریەش بەهایەکی بەرزی هەیە لە هەردوو رووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە.
بەهۆی بارانبارینەوە، وەزارەتی سەرچاوە ئاویییەکانی رێژەی بەدانەوەی ئاوی کەمکردووەتەوە لە باکورەوە بۆ باشوور، ئەوەش بۆ پاراستنی یەدەگی ئاو لە بەنداو و کۆگاکاندا.
وەزیر ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێگەی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووەوە توانیمان 100 ملیۆن مەتر سێجا لە بەنداوەکاندا بەدەستبهێنین، ئەوەشی وت، هیوادارین بەم زووانە بارانێکی زیاتر ببارێت، پێشبینییەکانی مانگی نیسانیش هەیە کە ئاماژەن بۆ بارانبارین، و ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی ئاوەکانمان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانمان لە هاوینی داهاتوودا.