ئاسایش رایگەیاند

پزیشکەکە بە دوو مەغزەنی دەمانچەوە گیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاسایش دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، کە شەوی پێنجشەممە 13.2.2025، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، چووە ماڵی خەزووری و چوار کەسی ئەو ماڵباتەی کوشت و ئیستا تۆمەتباری سەرەکییە لەسەر رووداوەکە.

ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەرکەوت تۆمەتبار (س، م، ع) کە پیشەی پزیشکە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری “دەمانچە” هەستاوە بەکوشتنی هاوسەری و خەزوور و خەسوو و خوشکی هاوسەری.

ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە، فەرمانی دادوەریان وەرگرتووە، لە دیمەنێکدا کە بڵاوی کردووەتەوە دەردەکەوێت، تۆمەتبار بە دەمانچەیەک، دوو مەغزەنی دەمانچە و ژمارەیەک فیشەکەوە دەستگیر کراوە.

دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر:

دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارەی ٤ کەسی لە خانەوادەکەی کوشتووە
دوای ئەوەی لە ڕوداوێکی تەقە کردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر،دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەر کەوت تۆمەتبار(س ، م ، ع) کە پیشەی پزیشکە ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەری و خەزور و خەسو و خوشکی هاوسەری ، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار(س ، م) بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٤ی ئاداری ٢٠٢٥

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گول...

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گوللە