زیاتر لە 35 ملیۆن دینار

پارەی پێویست بۆ نەخۆشەکەی پێنجوێن کۆکرایەوە

کامیار کەمال- پێنجوێن

دەست بە دەست گەورە و بچوک ژن و پیاو ئەمڕۆ هاتنە ناوبازاڕی پێنجوێن و پارەیان بۆ نەخۆشێک لە پێنجوێن کۆکردەوە و توانیان بڕی پپێویستی بۆ دابینبکەن کە 35 ملیۆن دینار بوو.

بەهادین حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی درەو و رێکخەری کەمپەینەکە بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی ئەو چوار کاتژمێر و نیو و لە رێگای هەژماری بانکییەوە توانیان بڕی پێویست کۆبکەنەوە بۆ نەخۆشێکی گورچیلە.

وتیشی، بڕی 30 ملیۆن بە دینار و دوو هەزار و 650 دۆلاریان کۆکردۆتەوە، نزیکەی 350 هەزار دیناریشیان بە هەژماری بانکی بۆ هاتووە و کۆی گشتی 35 ملیۆن و 150 هەزار دیناریان کۆکردۆتەوە.

هەر ئەمشەو پەیوەندیان بە کەسوکاری نەخۆشەکەوە کردووە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن و لە نزیکترین کات بگەنە تاران و نەشتەرگەرییەکەی بۆ بکرێت، جگە لە کەسوکار نوێنەرێکی رێکخراوەکەی لەگەڵدا دەنێرن و کاروبارەکان جێبەجێ دەکەن بۆ نەخۆشەکە.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر 01:00ـی پاش نیوەڕۆ کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشێک لە پێنجوێن بەڕێوەچوو، نەخۆشەکە هەردوو گورچیلەی سست بووە و تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە و پێشتر کرێکاری کردووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش