کەسوکاری شەهیدان ئەگەر نەیانتوانی یەکشەممە موچە وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن وەریبگرن
بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە
کەسوکاری شەهیدان ئەگەر نەیانتوانی یەکشەممە موچە وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن وەریبگرن
964+
شۆڕش قادری
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەگەر نەتانتوانی رۆژی یەکشەممە موچەکانتان وەربگرن، رۆژانی دواتر دەرگای بانک بەڕووتان کراوە دەبێت و دەتوانن بڕۆن موچەکانتان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی موچە، رۆژی یەکشەممە 16.3.2025 موچەی مانگی شوباتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەوانەی لەو رۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن موچەکانیان وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن و سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کرد، موچەی کەسوکاری شەهیدان لە رۆژی 14 یان 15ـی مانگ دابەش بکەن، چونکە 16.3.2025 یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە.