چه‌ند دیمه‌نێكی پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كه و چاندنى نه‌مام تیایدا... وێنه: شاره‌وانى مه‌خمور.
شاره‌وانى مه‌خمور كردوویه‌تى
چاڵه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كی كوردستانیان پڕكرده‌وه و نه‌مامیان لێ چاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى مه‌خمور ده‌ڵێت، له گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه‌یان چاڵێكى گه‌وره هه‌بوو، چه‌ند رۆژێكه خه‌ریكن تاوه‌كو به خۆڵ پڕیان كرده‌وه و نه‌مامیان لێ چاند، ئه‌مه‌یان بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی كردووه له سه‌نته‌رى قه‌زاكه.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، چاڵه‌كه له گه‌ڕه‌كی كوردستانه له سه‌نته‌رى قه‌زا رووبه‌ره‌كه‌ى دوو هه‌زار مه‌تر دووجایه، هه‌م دیمه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى ناشیرین كردبوو هه‌میش تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان كه ئاوى بارانى تێدا كۆده‌بووه‌وه، بۆیه به‌پێویستمان زانى پڕی بكه‌ینه‌وه.
وتیشی “له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه جگه له دروستكردنى دیوار 200 نه‌مامیشمان له‌سه‌ر ئه‌م رووبه‌ره چاندووه”.
پێشتریش چاڵێكی دیكه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانییه‌وه پڕكرایه‌وه، كه به چاڵێكی مه‌ترسیدار باسی ده‌كرا، كه‌وتبووه به‌رامبه‌ر سایلۆى مه‌خمور و پێشتر شوێنى باره‌گایه‌كی حزبی بووه و دواتریش سوپای عێراقی ئه‌و چاڵه‌ى به‌ده‌ورى بیناكه لێدابوو.
رووبه‌ڕى چاڵاكه نزیكه‌ى 100 مه‌تر دووجا بوو، به‌ڵام شوێنێكی مه‌ترسیدار بوو بۆ منداڵان كه مه‌له‌وانیان تێدا ده‌كرد.