سیقەیان نییە
پارشێو نەخەوتنەوە و لەسەرى موچەدا وەستان
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
پارشێو نانیان خوارد و دواى نوێژ، یەکسەر خانەنشینان چوونە بەردەم بانک و لە نۆرەى وەرگرتنى موچەدا وەستان، سەرەراى بەڕۆژون و تەمەنیان هەڵکشاوە، بەڵام خانەنشینان ماوەیەکى زۆر لە سەرەدا دەوەستن تا موچە وەردەگرن.
خانەنشینان لە بانکى سەرچنار، لە ریزێکى دوورودرێژدا وەستاون و چاوەڕوانى وەرگرتنى موچەکانیانن، وەک ئەوەى باسى دەکەن، دەبێت دوو کاتژمێر لە نۆرەدا بوەستن تا موچە وەردەگرن.
یەکێک لەو مامە حاجیانەى لە نۆرەدا وەستاوە، بۆ 964 وتى،”سیقە نییە، رەنگە نەیدا بۆیە بەراکردن دێین بۆ موچەکە”.
دواى ئەوەى دوێنێ وەزارەتى دارایى عێراق موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد، ئەمڕۆ هەریەک لە خانەنشینى شارستانى و خاوەن پێداویستى تایبەت و زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتوانى کیمیاباران، موچەکانیان وەردەگرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح