فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان لە رانیە قەدەغە کرا
"دوکانەکەتان دادەخرێت و سزا دەدرێن"
فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان لە رانیە قەدەغە کرا
964+
شۆڕش قادری
کاسبکاران و دوکاندارانی رانیە نەکەن بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز یاریی ئاگرین بفرۆشن، چونکە دوکانەکەتان دادەخرێت و سزا دەدرێن.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لەپێناو پاراستن و دووربوونی منداڵە چاوگەشەکان لە مەترسی یارییە ئاگرینەکان و بێزارنەکردنی هاوڵاتیان و رەخساندنی کەشێکی ئارام لە رۆژانی جەژندا، ئەوکەسانەی مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.
روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسەی یارییە ئاگرینەکان بفرۆشێت، شوێنکارەکەی دادەخرێت و سزای دارایی دەدرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوانەی شوێنکارییان نییە و مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن، دەدرێنە دادگا.