گرافیک؛ 964+
ئه‌وه‌ى هه‌ولێر وازى هێنا
موقته‌دا سەدر خوانی بەربانگ بۆ خێزانه هەژاره‌كانی هەرێمى كوردستان دابین دەكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له فه‌یسبووكه‌ى موقته‌دا سه‌در راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ر خێزانێك تواناى دابینكردنى خواردنى به‌ربانگی نییه په‌یوه‌ندیان پێوه بكات بۆ دابینكردنى، ئه‌مه‌شی بۆ 18 پارێزگاى عێراق راگه‌یاندووه به هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆكیشه‌وه، به‌ڵام دواى به‌دواداچوونى 964 ده‌ركه‌وت نوێنه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر چه‌ند رۆژێك ئه‌و كاره‌ى كردووه و دواتر وازى لێهێناوه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى سه‌در له سێیه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستیپێكردووه، بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ژماره موبایلێك بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كردنى خێزانه‌كان كه هه‌ولێر به ژماره موبایلى 07707404080 و سلێمانى 07764040769 و دهۆكیش به ژماره 07508992593.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خێزانه هه‌ژاره‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌ر سێ ژماره‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دهۆك و سلێمانى به‌رده‌ست نه‌بوون ته‌نیا ئه‌وه‌ى هه‌ولێر وه‌ڵامی دایه‌وه.
فه‌یسه‌ڵ ره‌حمان ئه‌سه‌دى، نوێنه‌ره‌كه‌ى هه‌ولێره به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێك خواردنى به‌ربانگیان به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا دابه‌شكردووه، به‌ڵام ئێستا وازى له‌و كاره هێناوه.
وتیشی “ماوه‌ى دوو رۆژ له چێشتخانه خواردنمان ده‌كڕی و به‌سه‌ر هه‌ندێك خێزانى گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان دابه‌شمان كرد، به‌ڵام دواتر كه هه‌ستكرد ئه‌و كاره جۆرێك له شه‌رمه‌زارى بۆ من تێدایه ئاگادارم كردنه‌وه و وازم لێهێنا”.
فه‌یسه‌ڵ هۆكارى وازهێنانه‌كه‌ى روون نه‌كرده‌وه، به‌ڵام وتی، له‌م دوو رۆژه نزیكه‌ى 250 خێزانى هه‌ژار له هه‌ولێر سوودمه‌ندبوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وه‌ك ئاگاداره هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له سلێمانى و دهۆك به‌رده‌وامه به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و كاره نه‌ماوه.