لەسەر رووبەرى 1 ملیۆن و 250 هەزار مەتردووجا

گەورەترین پارکى نیشتمانى لە دهۆک دروست دەکرێت

وریا فەتاح

گەورەترین پاركی نیشتمانی بە گوژمەی 135 ملیار دینار لە دهۆك دروستدەکرێت، كە هەموو مەرجە گەشتییارییەكانی تێدا دەبێت.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، پڕۆژەکە ژمارەیەک هۆتێل و مۆتێل و یاریگاى وەرزشى و شوێنى راگرتنى ئۆتۆمبێل و نافورەى ئاو لەخۆى دەگرێت .

وەک روونکراوەتەوە، دەستبەکارکردن کراوە و 5%ـى کارەکانى جێبەجێکراوە و لە 2028دا تەواو دەکرێت.

پڕۆژەکە 70%ـى رووبەرى سەوزایى و ئاوە و دەتوانێت ببێتە ناوچەیەکى گرنگى گەشتیارى بۆ دهۆک.