بازاڕی دراوی قەرەباڵغ کردووە

رێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بەهای لیرەی بەرزکردەوە

964+

شۆڕش قادری

رێککەوتنەکەی مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمارى راگوزەرى سوریا، بەهای لیرەی ئەو وڵاتەی بەرزکردەوە و لەئێستادا هەر ملیۆنێک لیرەی سوری بە 145 هەزار دیناری عێراقییە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025 هەر ملیۆنێک لیرەی سوری بۆ 150 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە بەڵام لە ئێوارەدا هاتەوە سەر 145 هەزار دینار، لە کاتێدا دوێنێ هەر ملیۆنێک لیرە بە 122 هەزار دینار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنەکە مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای لیرەدا هەبووە و بازاڕی دراوی قەرەباڵغ کردووە.

بە قسەی کەیفی خۆشناو، ئەمڕۆ 100 دۆلار ئەمریکی بەنزیکەی 147 هەزار و 850 دیناری عێراقی بووە و بەرامبەر تمەنی ئێرانیش، بە نۆ ملیۆن و 400 هەزار تمەن بووە بە حەواڵە.

شەوی رابردوو مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمارى راگوزەرى سوریا، رێککەوتنێکى هەشت خاڵیان واژۆکرد کە گرینگترینى ئەوەیە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەى ئەمنیى سوریا.

لیرەی سوری بازاڕەکانی دراوی لە هەرێم قەرەباڵغ کردووە

لیرەی سوری بازاڕەکانی دراوی لە هەرێم قەرەباڵغ کردووە

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە