لە سێ رۆژدا سێ هێندە بەرزبووەتەوە

لیرەی سوری بازاڕەکانی دراوی لە هەرێم قەرەباڵغ کردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لیرەی سوری بازاڕەکانی دراوی لە هەرێم قەرەباڵغ کردووە و لە ماوەی سێ رۆژدا سێ هێندە چووەتە سەر نرخەکەی.

شێخ کاوە محەمەد ئاڵوگۆڕکاری دراو لە سلێمانی بە 964 وت، نرخی لیرەی سوری ناجێگیرە و هەردەمەو نرخێکە، کەمێک لەمەوبەر نرخی یەک ملیۆن لیرەی سووری گەیشتە 700 هەزار دینار.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سێ رۆژ پێش ئێستا نرخی هەر ملیۆنێک لیرەی سوری بە نزیکەی 250 هەزار دیناری عێراقی بوو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئاڵۆزییەکانی سوریا هاڕەی بە لیرە کرد

ئاڵۆزییەکانی سوریا هاڕەی بە لیرە کرد

چارەنووسی لیرەی سوری بەرەو کوێ؟

چارەنووسی لیرەی سوری بەرەو کوێ؟