هەواڵەکان
پارێزه‌رێک سه‌گی بێلانه كۆده‌كاته‌وه و باس باسی گرانبوونی غازە
ژووری هەواڵ
گیان له‌ده‌ستدانى منداڵێك له به‌رده‌ڕه‌ش وای له پارێزه‌رێك كرد، خه‌مێك له‌و سه‌گه بێلانانه بخوات كه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى منداڵان و هاولاتیان به‌گشتى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی خۆبه‌خشی پێكهێناوه و ماوه‌ى سێ رۆژه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گن.
چەند رۆژێکە باس باسى گرانبوونى نرخى غازى ماڵانە، 964 لە هەموو ناوچەکانى کوردستان سۆراغى نرخەکەى کرد، دەرکەوت نرخەکان جیاوازن، بەڵام گرانترینیان لە هەولێرە.
كارێك ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌باشی نه‌كرا، ده‌ستى لێ بشۆی باشتره چونكه ئه‌نجامێكی باشی نابێت، ئه‌مه وه‌ك ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه‌ى هه‌ڵه‌بجه وایه كه گه‌ڕه‌كێكی هه‌راسان و بێزاكردووه، رێگریشه له‌به‌رده‌م نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامێك.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کاتێکدا قوتابیان لە قوتابخانە بەرەو ماڵەوە دەگەڕانەوە، لە گەڕەکى کۆمارى خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بەناو قەرەباڵغى کۆبوونەوەى قوتابیاندا تێدەپەڕێت و پێى منداڵێک دەکاتە ژێرەوە و بریندارى دەکات.