لە هەڵەبجە

ئاوەڕۆیەک رێگرە لە بەردەم نۆژەنکردنەوەی شەقامێک

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

چاڵوچۆڵی جووتسایدی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی، لە گەڕەکی شارەوانی لە ھەڵەبجە بووەتە ھۆی ھەراسانبوونی شۆفێران و شارەوانیش دەڵێت، ھەتا ئاوەڕۆکەی چاکنەکرێت ناتوانین بە یەکجاری ئەو رێگەیە چاک بکەین.

چاڵوچۆڵییەکی زۆر دروست بووە و ئاوی باراناویشی تێدا کۆبووەتەوە.

فەرحان عیزەت، وتەبێژی شارەوانی ھەڵەبجە بە 964ی وت: “ئاوەڕۆی ئەو رێگەیە لە دوو بەش پێکھاتووە، و بەشی خوارەوەی بچوکترە بە بەراورد بە بەشی سەرەوە، کە ئەمەش لە رووی ھونەرییەوە ھەڵەیە، پێشتریش بووەتە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی رێگەکە، ھەتا ئاوەڕۆکە چاکنەکرێت، وەک شارەوانی ناتوانین بە یەکجاری ئەو رێگەیە چاکبکەین”.

بە وتەی فەرحان عیزەت، چاککردنی ئاوەڕۆکە و رێگەکە  بە یەکجاری پارەیەکی زۆری تێدەچێت، و ئێمەش دەرخستەمان بۆ کردووە، بڕەکەشی 200 ملیۆن دۆلارە، ھەرکات ئەو دەرخستەیە قبووڵکرا ئێمەش دەست بە چاککردنی دەکەین، وا بڕیارە لە دوو رۆژی داھاتووشدا، بۆ سێیەم جار بە کاتی رێگەکە چاکبکەینەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەندروستیی هەڵەبجە: لە رەمەزاندا خورما و شەربەتی بێ لە...

تەندروستیی هەڵەبجە: لە رەمەزاندا خورما و شەربەتی بێ لەیبڵ قەدەغەیە