یەختێکی کۆچبەران. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
زیاتر لە 70 کۆچبەر
بەم رەمەزانە ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە دەریا گیریانخواردووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ئاوەکانی فەڕەنسا زیاتر لە 70 هاوڵاتی یەختەکەیان پەکیکەوتووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن، چالاکوانێکیش دەڵێت، زۆربەی سەرنشینانی یەختەکە کوردن.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.3.2025، رەنج پشدەری، چالاكوانی مافی كۆچبەران و رۆژنامەنووس بە 964ـی راگەیاند، لە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ لەلایەن ئەو کۆچبەرانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و وتویانە ماتۆڕی یەختەکەیان لەکارکەوتووە، داوای بەهاناوەچوونیان کردووە.
“پەیوەندیم بە رێکخراوەکانی فەڕەنسا کرد و ئەوان وتیان تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەک نییە لەسەر ژیانی ئەو کۆچبەرانە و هەوڵدەدەن پۆلیسی دەریاوانی ئاگادار بکەنەوە”، رەنج پشدەری وای وت.
سەرنشینانی یەختەکە زیاتر لە 70 کۆچبەرن و زۆربەیان کوردن، بەشێکیشیان خەڵکی ئێران، ئەفغانستان و سۆماڵن.