سەیدسادق: بتڵی غاز تەقیەوەو هاوڵاتیەک بەسەختی برینداربوو

964
بڕوا مەجید _سەیدسادق

لەگەڕەکی شێخان لەقەزای سەیدسادق بەهۆی تەقینەوەی غاز لە دوکانێکی تەنەکەچی وەستای دوکانەکە برینداربوو

کەمال سەعدون، کارگێڕی ئێشگر لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، بۆ964 وتی”  کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، هاوڵاتیەکە پیشەی تەنەکەچیەتیە و تەمەنی 35ساڵە لەدوکانەکەیدا کاری کردووە، بتڵی غاز تەقیوە و پارچە بەرگیانی کەوتوەو برینەکەی سەختبوە، دوای چارەسەری پێویست ڕاوەنەی نەخۆشخانەی سلێمانیمان کردووە