ئامارەکان بڵاوكرانەوە

توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەڵەبجە كەمی كردووە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لەگەڵ رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر تابلۆی (ئارامی و بەختەوەری خێزان، زامنی ئاسایشی کۆمەڵگەیە) لە ھەڵەبجە، ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژن و خێزان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە و توندوتیژی كەمبووەتەوە.

موقەدەمی مافپەروەر بورھان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەڵەبجە بە 964ی وت: “ئامارەکان بەراورد بە ساڵانی رابردوو %22 کەمی کردووە، ئەمەش رەنگدانەوەی کولتووری جوانی ناوچەکە و دەرخەری ئەوەیە ژنان لە ناوچەکەدا رێزلێگیراون، هەروەها رێکخراو و دامودەزگاکانیش رۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕن”.

“دانانی ئەم تابلۆیەش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خێزان و نمایشکردنی فەرھەنگ و کولتووری کوردی و پاراستنی ژینگەیە، پێشاندانی ئەو نەھامەتییانەیە، کە بەسەر خێزانی ھەڵەبجەدا ھاتووە”، بورھان ئەحمەد وای وت

ئامارەکانی توندوتیژی بۆ ساڵی رابردوو لە پارێزگای ھەڵەبجە بەم شێوەیەیە:

لێدان: 10 حاڵەت

سووکایەتیپێکردن و جنێودان: 10 حاڵەت

شەڕکردن: 2 حاڵەت

ئیھانەکردن: 4 حاڵەت

ھەڕەشەکردن: 11 حاڵەت

دەرکردن لە ماڵ: 4 حاڵەت

ھۆكاری خۆسووتاندن: 1 حاڵەت

دەستگرتن بەسەر بەڵگەنامە و کەلوپەلی تایبەتی: 1 حاڵەت

رێگری لە سەردانکردن: 1 حاڵەت

مناقەشە و دەنگەدەنگی خێزانی: 3 حاڵەت

ناپاکی ھاوسەری: 1 حاڵەت

دەرمان خواردن: 1 حاڵەت

کۆی گشتی:53 حاڵەت

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا