کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی هەولێر دەردەکەوێت - وێنە: 964
هاتوچۆی هەولێر: کێشە دروست بووە
کامێراکانی رێگەی کەرکوک حاڵیان باش نیە و فلاش فلاشێنەیانە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو کامێرایانەی لە سەر شەقامی 120 مەتر، کە لە هەولێرەوە دەچی بۆ کەرکوک، ئەمشەو بە چاک و خراپ هەر خەریکی فلاش لێدان بوون، هاتوچۆی هەولێر، دەڵێ، دڵی یەک شۆفیر هیچ نەکات، سزا بۆ کەس هەژمار ناکرێ.
لە ئاگادارییەک ئەمشەو 9.3.2025 کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای دەکات وا تیمەکانیان سەرقاڵن و کامێراکان چاک دەکەنەوە.
لە بارەی هۆکاری ئەو فلاشانە، هاتوچۆ دەڵێت، کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دروست بووە.
هاتوچۆی شارەکە بە روونی نوسیوویەتی، دڵنیایی دەدەینە شۆفێران هیچ ئۆتۆمبێلێک سزای بۆ هەژمار ناکرێت.