دووانیان کوڕ و باوکن

ئەو چوار کەسەى لە هەولێر هەڵیانکوتایە سەرماڵێک دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانە سەر ماڵێک دەستگیر کرد.

پۆلیسى هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەو تۆمەتبارانە، کە دووانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی سنووری قەزای خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە،  تۆمەتباران دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیە بێت کە پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، تۆمەتباران بە ئاشکرا و بێ ترس تەقە دەکەن و بەلەقە لە دەرگاى ئەو ماڵە دەدەن و لە ناو کۆڵانێکى قەرەباڵغ تەقە دەکەن.

” لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا هاووڵاتیان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە”، پۆلیسى هەولێر وادەڵێت.

جەختیش دەکاتەوە، هەرکەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

پۆلیسى هەولێر ماتۆڕ دزێکى دەستگیرکرد

پۆلیسى هەولێر ماتۆڕ دزێکى دەستگیرکرد