بووەتە هۆى لێدان لە شکۆى حاجیان و عومرەکاران

هەرکەسێک لەسەر تەلەفزیۆن نوکتە لەسەر حەج و عومرە بگێڕێتەوە دەدرێتە دادگا

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان هۆشدارى دەدات بەو کەسانەى لە کەناڵەکانى راگەیاندنەوە سوکایەتى بە حەج و عومرە دەکەن و نوکتەى لەسەر دەگێڕنەوە، دەڵێت “دەتاندەین بە یاسا”

کاروان ستوونى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە بە 964ـى وت،”کەسێک لە کەناڵێکى راگەیاندنەوە، لە سومعەى حاجى و سەرۆکى قافڵەى داوە و ویستوویەتى حەج و عومرە و پڕۆسەکە ناشیرین بکات”.

“بۆیە ئێمە وەکوو لایەنی پەیوەندار دژی هەر ناشرینییەک دەوەستێتەوە کە بە پرۆسەی حەج و عومرە بکرێت و رێککاری کارگێری و یاساییش دەگرێتە بەر لە بەرامبەر هەر کەسێک پرۆسەی حەج و عومڕە ناشرین بکات و لە پێگەی و حاجی و عومڕەکار بدات جا بۆ هەر مەبەستێک بێت”، کاروان ستوونى واى وت.

جەختیش دەکاتەوە، لە بەیانییەوە لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ ئەو مەبەستەو هەرکەسێک بیەوێ لە شکۆى حاجیان و عومرەکاران و سەرۆک قافڵەکان بدات، رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگرنەبەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەسێک لە یەکێک لە کەناڵەکانى راگەیاندنەوە لە شەوانى رابردوو نوکتەیەکى لەبارەى پڕۆسەى حەج و پەیوەندى ژن و پیاوێک کردووە کە بەیەکەوە پڕۆسەى حەجیان ئەنجامداوە، ئەو نوکتەیەش ناڕەزایەتى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى لێکەوتووەتەوە.

خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی �...

خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بکەن