مام عومه‌ر: لە ئەنفالەوە پاڵ بە عەرەبانەکەمەوە دەنێم
ته‌مه‌نى 71 ساڵه قه‌ناعه‌تى به‌و 10 هه‌زاره هه‌یه كه رۆژانه په‌یداى ده‌كات
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین كاسبكارێكى ناوبازاڕى سلێمانىیه له‌رێگه‌ى عه‌ره‌بانیه‌كه‌وه بژێوى ژانى په‌یدا ده‌كات و له‌وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكدا ده‌رده‌دڵى ژیان و گوزه‌رانى له‌م رۆژگاره‌دا بۆ په‌یامنێرى 964 باس ده‌كات.
مام عومه‌ر ته‌مه‌ن 71 ساڵ ده‌ڵێت “مادام ژیانم له‌سه‌ر ئه‌م عه‌ره‌بانه‌یه‌یه ئه‌وا پاڵدانى به فه‌رز بۆ مرۆڤ ده‌زانم، چونكه باشتر له‌وه‌ى داواى هاوكارى و پارمه‌تى له خه‌ڵك بكه‌م”.
لە ئەنفالەوە پاڵ بە عەرەبانەکەمەوە دەنێم هەتا ئێستا، ئەوکاتەى لە گوند بوون خۆم بە پاشا دەزانى
پێش ئه‌نفاله‌كان له گوند ژیاوه دوناییه‌یك موڵكی له گوند به‌جێ هێشتووه و رۆژگار ئه‌وى گه‌یاندووه‌ته شار، ده‌نا ئێستا هه‌ر بیر له ژیانى گون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “ئه‌وكاته‌ى له گوند بووم خۆم به پاشا ده‌زانى”.
رۆژانه شه‌ش تاوه‌كو 10 هه‌زار دینارى به عاره‌بانه‌كه‌ى په‌یدا ده‌كات و قه‌ناعه‌تێكی گه‌وره‌ى به‌و بڕه پاره‌كه‌مه هه‌یه، چونكه پێیوایه له ژیاندا مرۆڤ قه‌ناعه‌تى نه‌بێت ئیسڕاحه‌ت ناكات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن