کیلۆی بووەتە چەند؟

 تەماتە لە عەلوەی کەلار بەرناکەوێت و نرخەکەکەی بەرزبووەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

نرخی تەماتە لە بازاڕ و عەلوەی كەلار گرانبووە و كەمیش بووەتەوە، خاوەن نووسینگەیەكی عەلوە ئاشكرای دەكات، تەماتەی بەسڕە نایەت و هاوردەكردنیشی لە ئێران و وڵاتانی دیكە جارێكی قەدەغەیە، بۆیە گران بووە، سەوزەفرۆشێكیش دەڵێت، “كیلۆی ئەدەمە هەزار””.

کاروان ئەبوبەکر، خاوەن نووسینگەیە لە عەلوەی کەلار و لە بارەی گرانبوون و كەمبوونی تەماتە، ئەمڕۆ یەكشەممە 9.3.2025 بە 964ى وت،”ھێنانی تەماتەی ئێرانی قەدەغەیە بۆ ساغکردنەوەی تەماتەی بەسڕە، ئێستاش تەماتەی بەسڕە بەرەو کۆتایی دەچێت و لە بازاڕ کەمبووەتەوە”.

“ئەمڕۆ تەنیا یەک بارھەڵگر تەماتەی تازە ھاتووەتە عەلوەی کەلار، ئەوەی ھەبووە تەماتەی چەند رۆژی پێشوو بووە و خراپ بوون، تەماتەی دەرەجە یەک نرخەکەی دەگاتە 700 دینار بۆ ھەر کیلۆیەک”، کاروان ئەبوبەکر وای وت.

شەماڵ ساڵح، بەقاڵە و لەناو کۆڵانەکان سەوزە و میوە دەفرۆشێت بە 964ى وت، “زۆر گەڕاوە ئەمڕۆ تا تەماتەیەکی جوانی دەسکەوتووە لە عەلوەی کەلار”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “کیلۆی 700 دینارم پێداوە و بە ھەزار دینار دەیفرۆشم”.

تەماتە خۆراكێكی سەرەكییە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و نزیكەی رۆژانە بۆ ئامادەكردنی چێشت و خواردن بەكاری دەهێنن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پەتاتە و تەماتە گران بوون و بۆ مانگی رەمەزان زیاتر گران...

پەتاتە و تەماتە گران بوون و بۆ مانگی رەمەزان زیاتر گرانتر دەبن